ئەمڕۆ چوارشەممە 15-5-2019، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کردووە بەهیچ شێوەیەک سەردانی عێراق نەکەن و لهههمان كاتیشدا داوای لە فەرمانبەرانى لە عێراق کردووە ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن .
وەزارەتەکە هۆکاری ئەو داوایەی بۆ هەڕەشەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی گەڕاندووەتەوە و رایگەیاندووە، میلیشیاکان مایەی هەڕەشەن بۆ سەر گیانی هاووڵاتییانی ئەمریکی.
ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێک دایە، کە ئەو وڵاتە گوشارەکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە لە عێراق و لوبنان، زیاد کردووە.
هەفتەی رابردوو مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کرد و سەرچاوە میدیاییەکانیش ئاماژەیان بەوە کرد، کە پۆمپیۆ هۆشداریی داوە لەوەی هەر گرووپێک هێرش بکاتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، ئەمریکا دەیخاتە ناو لیستی تیرۆرەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.