محه‌مه‌د بتحائی، وه‌زیری خوێندنی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌رپابوو ئه‌وا 14 ملیۆن قوتابی قوتابخانه‌كان ئاماده‌ی شه‌ڕكردنن .
له‌مباره‌یه‌شه‌وه رێكخراوی پاراستنی مافی منداڵان له ئێران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نستگرام ره‌خنه‌ی توندی له لێدوانه‌كه‌ی بتحائی گرتووه‌و ده‌ڵێت: باشتره جه‌نابی وه‌زیر ئاگای له دیارده‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو قوتابییه‌كاندا بێت.
هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكیش بۆ رادیۆ فه‌ردا قسه‌یان كردووه‌و ده‌ڵێن: ره‌وانه‌كردنی منداڵان بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ ، كارێكی ناشه‌رعییه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.