جه‌نه‌ڕاڵ كریس غیكا، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانی دژی داعش رایگه‌یاند پلانی مه‌شق به ٣٠ بۆ ٤٠ هه‌زار هێزی ئه‌منی له ژێر ناوی سوپای سووریای ئازاد له‌باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كاری خۆی كردووه و گوتی، "له‌وباره‌یه‌وه پلانه‌كه‌مان سه‌ری گرتووه و تائێستا مه‌شقمان به ١٠-٢٠ هه‌زار هێزی ناوخۆیی كردووه".
غیكا جه‌نه‌راڵی به‌ریتانی له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسێكه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) ئه‌نجام داوه و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی تایبه‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق و سووریا دایه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له هێرش بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له سووریا و عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه و جه‌نه‌ڕاڵ غیكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له دۆخی میلیشیا شیعییه‌كان كه ئێران پشتگیریان ده‌كات رووینه‌داوه.
جه‌نه‌ڕاڵ غیكا گوتی، "هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زیاده بوونی نییه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی كه ئێران پشتگیریان ده‌كات له عێراق و سووریا. ئاگامان له بوونی ئه‌وان هه‌یه و چاودێری ئه‌وانیش و زۆر گرووپی تر ده‌كه‌ین چونكه ئه‌و مه‌ودایه ئێمه‌ی تێداین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.