به پێى هه‌واڵێكى فوكس نیوزى ئه‌مریكى، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، هۆشدارى دایه ئێران له هه‌ر هێرشیك كه بیه‌وێت بیكاته سه‌ر ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى له ناوچه‌كه.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كۆشكى سپی‌دا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له باره‌ى گرژییه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاران رایگه‌یاند: چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین چى ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ر شتێك بكات، هه‌ڵه‌یه‌كى زۆر گه‌وره ئه‌نجام ده‌دات و دووچارى زیانێكى زۆر گه‌وره ده‌بنه‌وه.
جێى ئاماژه پێدانه ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه گرژى و ئاڵوزییه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاران زیادى كردووه و ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ ده‌كرێ، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كه‌شتى فڕۆكه هه‌ڵگرى ئابراهام لینكۆڵن به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست كه‌وته رێ و له‌كه‌نداو جێگیربووه، هه‌روه‌ها شكاندنى دوو كه‌شتى هه‌ڵگرى نه‌وتى سعودى و كه‌شتییێكى نه‌رویژى له هێرشێكى نادیاره‌وه زیانیان پێ گه‌یشت له كه‌نار ده‌ریاى وڵاتى ئیمارات.
ئاماده‌ركن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.