Erbil 11°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:09

محەمەد حەلبوسى لە هاوپەیمانیەتیەکەی دوورخرایەوە

كار ده‌كه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی له‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
کوردستان TV
100%


هاوپەیمانى میحوەرى وەتەنى، محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراقى لە ڕیزەکانی دوورخستەوە و لە بەرامبەریشدا کوتلەیەکى نوێ بەناوى یەکێتى هێزە عێراقیەکان ڕاگەیەنرا.

لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئەمڕۆ دووشەممە (13ی ئایاری 2019) هاوپەیمانى میحوەرى وەتەنى دوورخستنەوەى حەلبوسى و ژمارەیەک لە ئەندامانى کوتلەکەى ڕاگەیاند، بەهۆکارى ئەوەى پابەندى ئامانج و چوارچێوەى هاوپەیمانێتییەکە نەبوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌ هه‌وڵه‌كانى حه‌لبووسى بۆ په‌رته‌وازه‌كردنى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ بووه‌ و پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌و چوارچێوه‌ و ئامانجانه‌ى كه‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ى له‌ پێناو دروست بووه‌.
 
له‌ به‌شێكى ترى به‌یاننامه‌كه‌دا هاوپه‌یمانێتى میحوه‌ر ئاشكراى ده‌كات به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌ندامێتى له‌ حه‌لبووسى ناوه‌ستێ، به‌ڵكو كار ده‌كات بۆ دوورخستنه‌وه‌یشى له‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌ هاوپه‌یمانى میحوه‌ر هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى و قه‌واره‌كانى تر دانووستاندن بكات بۆ ئه‌وه‌ى حه‌لبووسى له‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان بگۆڕێ به‌ كه‌سێكى تر كه‌ زیاتر هاوسه‌نگ بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان له‌ قۆناغى داهاتوودا.

پ: سامان زاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.