ئێران داوای لێكۆڵنه‌وه له رووداوی هێرشی سه‌ر كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كانی به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ی ئیمارات له ده‌ریای عومان ده‌كات.
سه‌ید عه‌باس موسه‌وی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی بۆ رووداوی هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كانی له ده‌ریای عومان ده‌ربڕی و داوایكرد به وردی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكرێـت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، وێرای ئاماژه‌دان به كاریگه‌ییه نیگه‌تیڤییه‌كانی ئه‌و رووداوه، جه‌ختی كرده و كه ده‌بێت كه‌رتی كه‌شتیوانی و ئاسایشی هاتن وچوونی ده‌ریایی پارێزراو بێت.
هاوكات هۆشداریدا له بوونی هه‌ر جۆره پیلانێكی دوژمنكارانه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه.
جێی ئاماژه‌یه له راگه‌یه‌نداوێكدا حكوومه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌مه چوار كه‌شتی بازرگانی له ده‌ریای عومان و له نزیك به‌نده‌ری فوجیره كراونه‌ته ئامانج كه ئیمارات ئه‌م هێرشه‌ی به كارێكی تێكده‌رانه ناو برد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.