Erbil 10°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 09:15

داوا ده‌کرێت په‌خشی ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی رابگیرێن

حورمه‌ت و پیرۆزی مانگی ره‌مه‌زان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌
کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له‌ په‌خشكردنی ژماره‌یه‌ك به‌رنامه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كان، به‌ ھۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ریتی رای گشتییدا ناگونجێن و له‌و به‌رنامانه‌دا، حورمه‌ت و پیرۆزی مانگی ره‌مه‌زان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوای له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كان كردووه‌، ئه‌و به‌رنامانه‌ په‌خش نه‌كه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ و رای گشتی عێراقییدا ناگونجێن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ حورمه‌ت و پیرۆزی مانگی ره‌مه‌زانیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌.

 له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها داواكراوه‌، ژماره‌یه‌ك به‌رنامه‌ كه‌ له‌ئێستادا له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كاندا په‌خش ده‌كرێن به‌ ھۆی ئه‌وه‌ی حورمه‌ت و پیرۆزی مانگی ره‌مه‌زانیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌ رابگیرێن.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن داواشیكردووه‌ كه‌ گرنگه‌ به‌رنامه‌كان به‌رله‌وه‌ی په‌خش بكرێن،  بخرێنه‌ به‌رده‌م لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند و دوای نیشاندانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ریان، دواتر له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كان په‌خش بكرێن.

له‌ كۆتاییدا، لیژنه‌ی ناوبراو جه‌خیتكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئازادی راده‌بڕین و په‌خشكردنی به‌رنامه‌ی جۆراوجۆره‌دایه‌، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و سنووری پیشه‌یی و ئه‌خلاقی ده‌رنه‌چن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.