سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند كه ئه‌و گوشاره سیاسیی و ئابوورییانه‌ی دوژمنانیان كردوویانه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان جه‌نگێكی ته‌واوه كه له مێژووی شۆڕشدا وێنه‌ی نه‌بووه.
حه‌سه‌ن روحانی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چالاكانی سیاسیی‌دا له تارانی پایته‌خت، باسی له‌و سزایانه كرد كه ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی.
سه‌ركۆماری ئێران باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ره‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی له جه‌نگی ئێران-عێراق له ساڵانی 1980-1988 رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه باشتر یان خراپتر نییه و گوتی: "له میانی جه‌نگدا له هاورده‌كردن، هه‌نارده‌كردن، فرۆشتنی نه‌وت و سیستمی بانكی كێشه‌مان نه‌بوو. سزاكان ته‌نها په‌یوه‌ست بوون به كڕینی چه‌ك".
حه‌سه‌ن روحانی باسی له‌وه كرد كه سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا زۆر كاریگه‌رن و داوای كرد له قۆناغی له‌م شێوه‌یه‌دا هه‌موو ئۆرگانه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست بن و گوتی: "گوشاره سیاسیی و ئابوورییه‌كانی دوژمنان بۆسه‌ر ئێران جه‌نگێكه له مێژووی شۆڕشدا وێنه‌ی نه‌بووه. ئه‌و سنوورداركردنانه‌ی دوژمن له سیستمی بانكیدا دروستیكردووه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت، پێترۆكیمیا، پۆلا و به‌روبوومی كشتوكاڵی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.