Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:48

ئێران.. بڵاوکراوەکانی ئەو گۆڤارەی داوای دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا کرد راگیرا

نزیکە لە ریفۆرمخوازەکانی ئێران
ئێران.. بڵاوکراوەکانی ئەو گۆڤارەی داوای دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا کرد راگیرا
کوردستان TV
100%

بڵاوکردنەوەی گۆڤاری ھەفتانەی سەدای سەربە ریفۆرمخوازەکانی ئێران کە داوای دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا دەکرد، راگیرا.

بەپێی ئەو ھەواڵانەی كه‌ لە راگەیاندنەکانی ئێرانه‌وه‌ بڵاوکراونەتەوە، پەخشی گۆڤاری ھەفتانەی سەدا کە بەڕێوەبەرە گشتیەکەی ناوی (محەمەد جەواد روحە) و نزیکە لە ریفۆرمخوازەکانی ئێران راگیرا، ئه‌ویش بەھۆی داوای ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا. 

ئه‌و گۆڤاره‌ کە دوای ماوەیەکی زۆر له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی دابڕابوو، دەستی بە کار و چالاکییەکانی کردووبووه‌وه‌ و بەرگری لە ئەنجامدانی دانوستان لە نێوان تاران و واشنتۆن ده‌كرد .
 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.