عادل عه‌بدولمه‌هدی 100 دیاری كه له به‌رپرسانی بیانییه‌وه وه‌ریگرتوون ده‌داته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئه‌و دیارییانه‌ی له به‌رپرسانی بیانی وه‌ریانده‌گرێت بیانبه‌خشێت به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌كو موڵكی گشتی مامه‌ڵه‌یان پێوه‌بكرێت، وه‌زیری رۆشنبیری عێراقیش دكتۆر عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی به فه‌رمی له‌م بڕیاره‌ی عه‌بدولمه‌هدی ئاگاداركراوه‌ته‌وه و به‌دیاریكراویش له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له 7ی ئایاری ئه‌مساڵ.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی 100 پارچه دیاریی خۆی داوه‌ته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هه‌ندێك له‌و دیارییانه‌ش به‌های هێمایی و هونه‌ری و هه‌ندێكیشیان به‌های ماددی زۆرییان هه‌یه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری رۆشنبیری بڕیاری داوه شوێنێكی تایبه‌ت له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عێراق بۆ دانانی ئه‌و دیارییانه له‌و شوێنه بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.