Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 23:31

ترامپ ده‌ڵێت ئاماده‌ی دانووستانه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و سوپای پاسدارانیش دانووستان ره‌تده‌کاته‌وه‌

یه‌دوڵڵا جه‌وانی به‌رپرسی به‌شی سیاسیی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ دۆناڵد ترامپ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند حه‌ز ده‌كات ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بگرن تا به‌یه‌كه‌وه‌ انووستان بكه‌ن، به‌ڵام رۆژی رابردووش واته‌ هه‌ینی به‌رپرسێكی باڵای سوپای پاسداران ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات.

سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وتبووی: با به‌رپرسانی ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی به‌ منه‌وه‌ بكه‌ن و بێنه‌ سه‌ر مێزی دانووستان، ئێمه‌یش ته‌نیا ده‌مانهه‌وێ ئه‌وان چه‌كی ئه‌تۆمییان نه‌بێت ئیتر داواكاریی دیكه‌مان لێیان نییه‌.

به‌ڵام له‌ وه‌ڵامی ئه‌م لێدوانه‌ی دۆناڵد ترامپدا، " یه‌دوڵڵا جه‌وانی " به‌رپرسی به‌شی سیاسیی سوپای پاسدارانی ئێران وتوویه‌تیی: ترامپ وایده‌زانیی به‌و سزا و گوشاره‌ تازانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌یسه‌پێنن، حكومه‌تی ئێران تووشی شڵه‌ژان و لێك ترازانی ناوخۆیی ده‌بێت و دواجار مل ده‌دات به‌ دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌مه‌ روونادات و ئێمه‌ دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكه‌ین.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.