سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتی ده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ناكات و ده‌شڵیت واشنتۆن ناتوانێت شه‌ڕمان له‌گه‌ڵدا بكات .
یه‌دوڵڵا جه‌وانی جێگری سیاسیی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی رایگه‌یاند: هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ین و ئه‌وان بوێریی هیچ شه‌ڕێكی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نییه .
یه‌دوڵڵا جه‌وانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: كه دۆناڵد تره‌مپ وای ده‌زانی به سزا و گوشاره نوێیه‌كانی له دوای كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئێران تووشی جۆرێك له شڵه‌ژانی ناوخۆیی ده‌بێت و له كۆتاییشدا مل بۆ دانووستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كه‌چ ده‌كات، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هیچ شتێكی له‌م جۆره رووینه‌دا .
هه‌روه‌ها گوتی: له‌مساڵدا بینیمان كه له لایه‌كه‌وه سوپای پاسداران خرایه ناو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه‌شتیی فرۆكه‌هه‌ڵگری خۆیان بۆ ناوچه‌كه نارد و جۆرێك له ئه‌ده‌بیاتی جه‌نگیان هێناوه‌ته ئاراوه .
ئه‌وان وا پێشبینی ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر جۆرێك له ئه‌ده‌بیاتی جه‌نگ هاوشێوه‌ی سزاكان و گوشاره ئابوورییه‌كان بهێننه ئاراوه، ئه‌وا گه‌لی ئێران ده‌ترسێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیش مل بۆ دانووستان كه‌چ ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش له قسه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دۆناڵد تره‌مپدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌وه‌ی كه ئاماده‌یه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی په‌یوه‌ندیی پێوه بكه‌ن و له سه‌ر مێزی دانووستان دابنیشن .
یه‌دوڵڵا جه‌وانی گوتیشی: گه‌لی ئێران هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی جگه له سه‌ركه‌وتن نییه ئه‌ویش خۆڕاگرییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.