فەرماندەی پرۆسەکانی نەینەوا رایگەیاند کە چەکیان داوەتە 50 گوند، ئەوەش بۆ بەرگریکردنە لە خۆیان لەکاتی هێرشی تیرۆرستاندا.
ئەمڕۆ 9ی ئایاری 2019 له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وادا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌مرۆ له گوندێكی دووره ده‌ستی پارێزگاكه، سه‌رۆك هۆزه‌كان له‌گه‌ڵ سوپاسالاری عێراق كۆبوونه‌ته‌وه‌و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی، خه‌ڵكی 50 گوندی دووره ده‌ست چه‌كدار بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هێرشی چه‌كدارانی داعش بوه‌ستنه‌وه و به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن.
شایه‌نی باسه ماوه‌یه‌كه داعش به گرووپی بچووك بچووك له‌و ناوچانه‌دا ده‌رده‌كه‌ون و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتیان.
باس لەوەشکراوە کە هەندێکجار هێرشی تیرۆرستی لەلایەن هەندێک گروپی بچوکەوە ئەنجامدەدرێت و ئەوەش مانای گەڕانەوەی داعش نییە، بەڵکو داعش چیرۆکێک بوو کۆتایی هات.
و: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.