پێگه‌ی سۆمه‌ر نیوزی عێراقی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاندووه: هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیان به ئاماده‌كاری بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازی له باشووری عه‌ین ئه‌سه‌د كردووه‌و رێوشوێنی توندیشیان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و كاره‌دا گرتۆته‌به‌ر.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردووه كه پێشتر هێزه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند جارێك ئه‌و شوێنه‌یان بهسهركردۆتهوهو ئینجا ده‌ست نیشانیان كردووه.
گوتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كان بنكه سه‌ربازییه ئه‌مریكییه‌كه شوێنی هه‌ڵفرینی فرۆكه و چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی له خۆده‌گرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.