سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، ئه‌وا له میانی دوو مانگی داھاتوودا ده‌ست ده‌كه‌ن به زیادكردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم.
كه‌ناڵی فه‌رمی ئێران گوتارێكی حه‌سه‌ن روحانی په‌خشكرد كه به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵیادی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پێشكه‌شیكرد.
سه‌ركۆماری ئێران، ماوه‌ی دوو مانگی وه‌ك مۆڵه‌تی داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان تا له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌به‌رچاو بگرن.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئه‌وه‌شی وه‌بیرھێناوه‌ته‌وه كه له قۆناغی دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا لایه‌نه‌كانی دیكه ھیچ ھه‌نگاوێكی به‌رچاویان نه‌ناوه كه خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی له‌به‌رچاو گرتبێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆمیش، حه‌سه‌ن روحانی روونیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به پیتاندنی یۆرانیۆم به‌ڕێژه‌ی ٣،٦٧ له‌سه‌دا و گوتی: "ئه‌گه‌ر له میانی دوو مانگی داھاتوودا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، ئه‌وا ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد ده‌كه‌ین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.