مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق گوتی: ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌روه‌ری عێراق ھه‌ستی به نیگه‌رانی كردووه، به تایه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئێران له‌و وڵاته زیادی كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ھاتم بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراق قسه بكه‌م و بۆیان دووپات بكه‌مه‌وه له‌وه‌ی ئاماده‌ین بۆ به‌رده‌وامبوون له ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستنی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆی عێراق.
هه‌روه‌ها پۆمپیۆ گوتی: هۆكاری ھاتنم بۆ به‌غدا به ھۆی ئه‌و زانیارییانه بوو كه له باره‌ی زیادكردنی چالاكییه‌كانی ئێران له عێراق به‌ده‌ستمان گه‌یشتبوو.
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه مایك پۆمپیۆ له‌سه‌روبه‌ندی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ناوچه‌كه‌دا، به‌سه‌ردانێكی پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته به‌غداو ههردوێنیش ئه‌و شاره‌ی به‌جێهێشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.