ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر چەندین پرس کۆبووەوە، کە پرسێکیان پەیوەست بوو بە كوردانى ئێزدییەوە.
ئەمڕۆ، سێشەممە ٧-٥-٢٠١٩، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە لهسهر رهزامهندى عادل عەبدولمەهدی بڕیاری دا، قەرەبووی پلەی وەزیفیی ئێزدییان بکاتەوە، ئەوانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە پلەی وەزیفییان جێ هێشتبوو، یان خۆیان خانەنشین کردبوو، یان دەستیان لە کار کێشابووەوە.
تێزانین پێشتر بەهۆی شەڕی تیرۆریستانى داعشەوە لە ناوچەكانى كوردی ئیزدی، زۆر کەس دەوامەکانیان بەجێ هێشتبوو و هێندێکیشیان بۆ دەرەوی وڵات کۆچییان کرد و هێندێکیشیان لە پلەی وەزیفی دوور خرابوونەوە، بۆیه ئهمرۆ ئهنجومهنى وهزیران ئهو دۆخهى كوردانى ئیزدى لهبهچاو گرت و بڕیاریدا، قەرەبووی پلەی وەزیفییان بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.