Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:58

چین 3 هه‌زار قوتابخانه‌ له‌ عێراق دروست ده‌کات

له‌ نزیكترین كاتدا ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ واژوو ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ئێستادا، قوتابخانه‌یه‌كی عێراقی له‌ چین هه‌یه‌ كه‌ پرۆگرامه‌كانی قوتابخانه‌كانی عێراقی تیادا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی عێراق رایگه‌یاند، "باڵیۆزی چین له‌ عێراق له‌گه‌ڵ بریكاری هونه‌ریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ و باسیان له‌و پرسانه‌ كردووه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ پرسی په‌روره‌ده‌ و ئه‌گه‌ری زیادكردنی ئه‌و زه‌مالانه‌ی چین بۆ خوێندن بۆ لایه‌نی عێراقی ده‌یانڕه‌خسێنێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ بریكاری هونه‌ریی وه‌زاره‌تی په‌روره‌ده‌، عه‌لی ئیبراهیمی پێشوازی له‌ باڵیۆزی چین له‌ عێراق كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ "له‌ئێستادا قوتابخانه‌یه‌كی عێراقی كه‌ پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانه‌كانی عێراقی تیادا په‌یڕه‌و ده‌كرێت له‌ چین هه‌یه‌ و ئاماده‌ی هه‌موو هه‌ماهه‌نگییه‌كین له‌گه‌ڵ چین له‌ بواره‌ په‌روه‌ده‌ییه‌كاندا.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوتووه‌ :رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ چین هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی سێ هه‌زار قوتابخانه‌ له‌ عێراق له‌ رێگه‌ی سیسته‌می قه‌رزی درێژخایه‌ن كه‌ كۆمپانیا چینییه‌كان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و به‌منزیكانه‌ ده‌چێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئومێد ده‌كه‌ین ئاڵوگۆڕی پسپۆڕییه‌ په‌روره‌ده‌ییه‌كان له‌ نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت و ئه‌و خولانه‌ی بۆ مه‌شق و راهێنان ده‌كرێنه‌وه‌ و بۆ گه‌شه‌پێدانیش زیاتر بكرێن له‌ پێناو بره‌ودان به‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌، داواش ده‌كه‌ین شانده‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانی چین سه‌ردانی عێراق بكه‌ن

باڵیۆزی چین له‌ عێراق، شانگ تاو رایگه‌یاندووه‌، چین 50 مینحه‌ی خوێندن و به‌رنامه‌ی مه‌شقی ماوه‌ كورتی ره‌خساندووه‌ و ئاماده‌یشه‌ رۆڵی هه‌بێت له‌ ئاماده‌كردنی قوتابخانه‌یه‌ك بۆ دۆستایه‌تی له‌ نێوان قوتابیانی عێراق و چین و فه‌راهه‌مكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان و پێدانی مینحه‌ به‌و قوتابییانه‌ی سه‌ركه‌وتووده‌بن تیایدا له‌ پشووی هاوین به‌تایبه‌ت

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ی بونیادنانی سێ هه‌زار قوتابخانه‌ش باڵیۆزی چین ئه‌وه‌ی گوتووه‌ "پڕۆژه‌كه‌ ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی چینی وه‌رگرتووه‌ و له‌ نزیكترین كاتدا ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ واژوو ده‌كرێت و پاره‌ی پێویست بۆ بونیادنانی ئه‌و قوتابخانانه‌ ته‌رخان ده‌كرێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.