ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراق رایگه‌یاند كه چوار فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری كۆریا له جۆری T50به‌ر له كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌گه‌نه نێو عێراق.
هێزی ئاسمانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: كاراوانێكی نوێ له فڕۆكه‌ی جۆری T50 كۆریای باشوور هاورده ده‌كرێن و وابڕیاره به‌ر له كۆتایی ئه‌م مانگه بگه‌نه نێو عێراق.
روونیشكردۆته‌وه كه عێراق تا ئێستا سێ كاروانی ئه‌م جۆره فڕۆكانه‌ی وه‌رگرتووه.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا عێراق دوایین كاروانی فڕۆكه‌ی ئێف 16ی ئه‌مریكی وه‌رگرت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی/ رزگار
سه‌رچاوه / سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.