فواد ئاكتای جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی یه‌كشه‌ممه وتی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به گوشاره‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می ئێس 400ـی رووسیی كۆڵ نادات و بڕیاری خۆی له‌مباره‌یه‌وه ناگۆڕێت.
ناوبراو وتیشی: هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا به سزادانی ئێمه ده‌ریده‌خات كه ئه‌وان تا ئێستا ئێمه‌یان نه‌ناسیوه و هیچكه‌س ناتوانێ به زمانی هه‌ڕه‌شه قسه‌مان له‌گه‌ڵ بكات.
ئاكتای وێڕای ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی توركیا بڕیاری خۆیداوه تا سیسته‌می دژه موشه‌كیی له رووسیا بكڕێت، ئه‌وه‌شی وت كه: كاتێك گرێبه‌ستێكمان واژۆ كرد و به‌ڵێنماندا، ئه‌وا پابه‌ند ده‌بین به به‌ڵێنه‌كانمان.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه بڕیاره یه‌كه‌م ده‌سته‌ی سیسته‌می دژه موشه‌كیی ئێس 400ـی رووسیا هاوینی ئه‌مساڵ بگاته ده‌ستی توركیا، كه ئه‌مریكا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه به توندیی ناكۆكه له‌گه‌ڵ كڕینی ئه‌م سیسته‌مه به‌رگرییه و چه‌ندینجار پێشنیاری به ئه‌نقه‌ڕه كردووه تا سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی پاتریۆت له واشنتن بكڕێت، به‌ڵام توركیا قبوڵی نه‌كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.