وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند كە دەستیان بە رێوشوێنی تەكنیكی كردووە بۆ ئەنجامدانی سەرژنێری گشتی دانیشتوان كە بڕیارە لە ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت .
بەپێی پێشبینیەكان ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ئێستادا گەیشتۆتە 38 ملیۆن و ساڵانەش 800 هەزار تا 1 ملیۆن كەس زیاد دەبێت .
نوری صەباح دلێمی وەزیری پلاندانانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە وەزارەتەكەی دەستی بە رێوشوێنە تەكنیكیەكان كردووە بۆ سەرخستنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان كە بڕیارە ساڵی ئایندە ئەنجام بدرێت و لەمبارەوە دەستەیەكی باڵای سەرژمێری كە خۆی سەرۆكایەتی دەكات دەستنیشانكردووە .
ئەو سەرژمێرییەش لە وادەی خۆی دەستپێدەكات و هەموو پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە .
سوهێل تاهیر ... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.