Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 04:46

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق 10 ملیۆن دۆلار بۆ په‌کخستنی دارایی حزبوڵڵا ته‌رخان ده‌کات

به‌ تیرۆریستی جیھانی ناوی ھێناوه‌
کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی پوختكردووه‌ته‌وه‌ و بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ 10 ملیۆن دۆلار به‌و كه‌سه‌ یان ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌دات كه‌ زانیاریی بدات بۆ په‌كسختنی داراییه‌كانی حزبوڵڵا لوبنان.

ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ی باڵیۆخانه‌ی ئه‌مریكا به‌ به‌بیرھێناوه‌ داده‌نرێت بۆ عێراقییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا ھه‌یه‌ یان نزیكن لێیه‌وه‌ی و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ ھه‌یه‌ زانیارییان له‌ لا بێت.

باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ی خه‌ڵاتی ١٠ ملیۆن دۆلار ده‌دات به‌و كه‌سه‌ی كه‌ زانیاریی له‌سه‌ر حزبوڵڵا لوبنان ده‌دات كه‌ به‌"تیرۆریست" ناوی بردووه‌، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و زانیارییه‌ ببێته‌ ھۆكاری په‌كخستنی كرده‌ داراییه‌كانی حزبه‌كه‌ كه‌ به‌ "تیرۆریستی جیھانی" ناویشی ھێناوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.