دوای ئه‌وه‌ی وه‌قفی سوننی رۆژی دووشه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی رمه‌زان دیاریكرد،نووسینگه‌ی عه‌لی حوسێن سیتانی مه‌رجه‌عی باڵای دینی له نه‌جه‌ف، پێشبینی كردوو رۆژی سێشه‌ممه 7-5-2019 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان بێت بۆ ساڵی 1440ی كۆچی.
شه‌وی رابردوو لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 5-5-2019 ته‌واوكاری مانگی شه‌عبانه و رۆژی دووشه‌ممه 6-5-2019 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه.
هاوكات دیوانی وه‌قفی سونی عێراقیش له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه رۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه.
هه‌روه‌ها سعودیه و وڵاتانی كه‌نداو رۆژی دووشه‌ممه‌یان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرد.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.