نەعیم گعوود سەرۆكی لێژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند كە هیچ زانیارییەكیان لەبارەی چارەنووسی زیاتر لە 4500 هاووڵاتی ئەو پارێزگایە نییە كە لەكاتی دەسەڵاتی رێكخراوی داعش و دوای ئەوەش لە ناوچە جیاجیاكانی ئەنبار شوێن بزر بوونە.
روونیشیكردەوە كە تا ئەمڕۆ حكومەتی خۆجێیی ئەنبار هیچ زانیارییەكی لەبارەی چارەنووسی زیاتر لە 4500 هاووڵاتی خەڵكی ئەو پارێزگایە نییە لەكاتی رووداوەكانی ساڵانی حوكمڕانی داعش و دوای ئەوەش ، سەرەڕای پێكهێنانی لێژنەیەكی ئەمنی لەلایەن سەرۆك وەزیرانی پێشوو حەیدەر عەبادی بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو هاووڵاتیانە.
راشیگەیاند كە ئەو لێژنەیە سەردانی سەنتەرەكانی بەندینخانەكانی حكوومەتی كرد لەوانە بەندینخانەكانی دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتیمانی ، بەڵام هیچ زانیارییەكەیان دەست نەكەوت لەبارەیانەوە.
نەمراوی داوای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد كە هەوڵ بدات بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەوان .
سوهێل تاهیر ... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.