وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كوژران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین پلانی سه‌رله‌نوێ پێكهێنانی شانه‌كانی سه‌ر به داعشیان له عێراق پوچهڵكردووهتهوهو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له سووریاوه رایانكردبوو هه‌وڵی كارێكی له‌و جۆره‌یان داوه.
له‌وباره‌یه‌وه شانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگریی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیوویانه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش بكوژن كه له سووریاوه هاتبوونه ناو عێراق.
شانه هه‌واڵگرییه‌كه بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی عێراقی روونكردووه‌ته‌وه له داهاتوودا ورده‌كاریی ئۆپراسیۆنه‌كه و دانپێدانانی ئه‌ندامانی داعش كه ده‌ستگیركراون بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و باسی چۆنێتی به‌نھێنی هه‌ڵاتنیان له سووریاش ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوه رایانكردووه.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.