Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:58

نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران عێراق ڕاگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌

له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ فه‌ره‌نسا
کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی بۆ فەڕەنسا، رێککەوتنێکی ھاوکاریی لە بوارەکانی ئابووری، رۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، سەربازیی و مەشق و راھێنان لە نێوان ھەردوو وڵاتدا واژووکرا.

لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی بۆ فەڕەنسا، رێککەوتنێکی ھاوکاریی لە بوارەکانی ئابووری، رۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، سەربازیی و مەشق و راھێنان لە نێوان ھەردوو وڵاتدا واژووکرا.


 نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەھدی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ پاریس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیڤ لۆدریان کۆبووەتەوە. 

بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، جەختکراوەتەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدان بە پەیوەندی و زیادکردنی ھاوکارییەکانی نێوان عێراق و فەڕەنسا لەسەرجەم بوارەکاندا. باس له‌وه‌ش كراوه‌ کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، رێککەوتنێکی ھاوکاریی لە بوارەکانی ئابووری، رۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، سەربازیی و مەشق و راھێنان لە نێوان عێراق و فەڕەنسادا، واژوو کراوە. 


لای خۆیەوە عادل عەبدولمەھدی پەرۆشی عێراقی نیشانداوە بۆ بوونی پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ فەڕەنسا و بەردەوامبوونی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بە تایبەتیش لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

 لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیڤ لۆدریان خۆشحاڵی خۆی دەربڕیووە بە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراقدا و رایگەیاندووە کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە حکوومەتی عێراق دەکات و خوازیاریشە زیاتر پەرە بە ھاوکارییەکانی لەگەڵ عێراقدا بدات. عادل عەبدولمەھدی ھەر لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ پاریس لەگەڵ وەزیری بەرگری فەڕەنسا، فلۆرانس پارلی کۆبووەتەوە.

 رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی بە یاوەری شاندێک لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ ئەورووپا بەسەردانێک گەیشتە پاریس پاپتەختی فەڕەنسا

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.