محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانیی وتوویه‌تیی هه‌رچه‌نده كه له‌و بڕوایه‌دا نییه جه‌نگ له نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا رووبدات، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش رووداوی به‌رێكه‌وت ده‌توانێ ئه‌و ئه‌گه‌ره بێنێته ئاراوه.
ناوبراو مه‌به‌ستی خۆی له رووداوی به‌ڕێكه‌وت به‌مشێوه‌یه روونكرده‌وه كه: به‌هێزتر بوونی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كانی وڵاتان له گه‌رووی هوڕموزه‌وه یان ده‌ستگیركرانی چه‌ندین سه‌ربازی ئه‌مریكیی له ساڵی 2016 له ئاوه‌كانی كه‌نداو له‌و رووداوانه‌ن كه ده‌توانن ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی جه‌نگ به‌هێزتر بكه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ناوبراو له وته‌كانیدا وتیشی: ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌م پێدراوه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زیندانییه‌كانمان له نێوان واشنتن و تاران دانووستان بكه‌م تا ئێمه سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان راده‌ست بكه‌ینه‌وه و ئه‌مریكاش ئه‌و ئێرانییانه ئازاد بكات كه به تۆمه‌تی تێپه‌ڕاندنی سزاكان ده‌ستبه‌سه‌ری كردوون.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز كردووه كه ده‌زگای راگه‌یاندنی دڵخوازی دۆناڵد ترامپه، زه‌ریف وتی: ویستوویه‌تیی به‌مشێوه‌یه په‌یوه‌ندیی به لایه‌نگرانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاوه بكات و جاری وایه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر گرنگیی خۆی هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نه‌وته‌وه‌یی كۆشكی سپیی رۆژی 28 مانگی ئایاری ئه‌مساڵ وتبووی: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ترسی رووخانی رژێمه‌كه‌یه‌تیی كه په‌نا ده‌باته به‌ر گفتوگۆی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / كه‌یهانی له‌نده‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.