Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 23:27

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وڵاته‌که‌ی به‌ هه‌ڵۆ و به‌حره‌ین به‌ مێش وه‌سفده‌کات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین وتبووی: رێگه‌ ناده‌ین تاران گه‌رووی هوڕموز دابخات
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین وتبووی رێگه‌ نادات ئێران گه‌رووی هوڕموز دابخات، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌م وڵاته‌ی به‌ وڵاتێكی بچوكی ژێرده‌سته‌ ناوبردووه‌ و راشیگه‌یاندووه‌ به‌حره‌ین له‌چاو ئێران وه‌ك مێشه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵۆ.

عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی تازه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ به‌رپرسانی به‌حره‌ین ئه‌وه‌شی وتووه‌: له‌ رووی خێرخوازیی و مافی دراوسێیه‌تییه‌وه‌ ئامۆژگاریی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ بچوكه‌ ده‌كه‌م ئاستی خۆیان بزانن له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌تر له‌ قه‌باره‌ی خۆیان.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هوڕموز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ وتبووی: ئه‌مكاره‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكرایه‌ له‌ دژی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیی، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی كارێكی له‌مجۆره‌ به‌هێزتر كردنی مه‌ترسیداری ناكۆكییه‌كانه‌ و ته‌نانه‌ت بۆ رۆژێكیش بێت رێگه‌ ناده‌ین تاران گه‌رووی هوڕموز دابخات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.