به پێی گرێبه‌ستێك، دوایین كاروانی فڕۆكه ئێف شانزهكانی ئه‌مریكا گه‌یشتنه عێراق كه ژماره‌یان پێنج فڕۆكه‌یه.
بنكه‌ی به‌لدی ئاسمانی دوایین كاروانی فڕۆكه ئێف شانزهكانی ئه‌مریكای وه‌رگرت كه ژماره‌یان پێنج فرۆكه‌یه، له كاتی وه‌رگرتنی فڕۆكه‌كانیش ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراق گووتی: ئه‌مه دوایین كاروانی گه‌یشتنی فرۆكه ئێف شانزهكانی ئه‌مریكایه بۆ عێراق كه پێشتر گرێبه‌ستی له‌مباره‌یه‌وه كراوه.
شایانی باسه له میانه‌ی گرێبه‌ستێك كه له‌ساڵی 2011 كراوه‌و 36 كڕینی فڕۆكه له‌خۆده‌گرێت، عێراق له ساڵی 2014 یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی ئێف شانزه‌ی له ئه‌مریكا وه‌رگرت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / پێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.