Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:03

بڕگەى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا بۆ کاتێکى نادیار دواخرا

لە دانیشتنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق
کوردستان TV
100%


لە دانیشتنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا بڕگەى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا بۆ کاتێکى نادیار دواخرا.

دواى ئەوەى دانیشتنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەهۆى تەواونەبوونى نیسابى یاساییەوە بۆ (30) خولەک دواخرا، دواى نیوەڕۆ دانیشتنەکە دەستى پێکرد، بەڵام سەرچاوەیەک رایگەیاند؛ بڕگەى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا بۆ کاتێکى نادیار دواخرا.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر پارێزگارى نەینەوا و هەردوو جێگرەکەى دواى رووداوى بەلەمەکەى موسڵ بە دەنگى پەرلەمانتاران لەکارەکانیان دوورخرانەوە، بەپێى بەرنامەى کارى دانیشتنەکە بڕیاربوو هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنەکەش بەشێک بێت لە دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمان.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، پەرلەمانی عیراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، دانیشتنی ژمارە 15ی وەرزی دووەمی یاسادانانی سازكرد و دەنگیدا لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای سندوقی گێڕانەوەی پارە دزراوەكانی عیراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.