Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:31

ماوەی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی پارێزگاری نەینەوا درێژکرایەوە

له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی
کوردستان TV
100%


ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و بۆ ده‌رفه‌تدانی زیاتر به‌ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا، بڕیارماندا واده‌ی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی درێژكرایه‌وه‌.

له‌ نووسراوێكدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕى كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌‌، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندووه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و بۆ ده‌رفه‌تدانی زیاتر به‌ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا، بڕیارماندا واده‌ی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی تا 7\5\2019 درێژبكه‌ینه‌وه‌.
 
به‌ گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌‌، داوا لەو کەسانە کراوە کە خوازیاری بەدەستهێنانی ئەو پۆستەن، سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بکەن و سەرجەم بەڵگەنامە پێویستەکان لە چوارچێوەی ئەو مەرجانەی ڕاگەیاندراون، لەگەڵ خۆیاندا ببەن.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.