به‌غدا 84 منداڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رەوانەی وڵاتەکەیان دەکاتەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تاجیكستان بڵاویكرده‌وه به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت له به‌غدای پایته‌ختی عێراقه‌وه 84 منداڵی داعش كه دایك و باوكیان په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردبوو گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ دوشانبی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تاجیكستان ڕایگه‌یاندووه كه له مانگی شوباتی ڕابردوو هه‌وڵی زۆری دابوو 75 منداڵ بگه‌ڕێنێته‌وه له عێراق بۆ وڵاته‌كه‌یان پاش ئه‌وه‌ی 43 ئافره‌تی تاجیكی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوو به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی كه ئه‌نجامیان دابوو له عێراق و سووریا.
هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو 84 منداڵە لەگەڵ داویک و باوکیان روویان کردبووە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە عێراق و سووریا و دایک و باوکیشیان لەوێ ببوونە چەکداری ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە.
ڕاشیگه‌یاندووه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه له زیندانه‌وه بۆ تاجیكستان له ئێستادا زۆر قورسه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.