دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی شێخی هۆزێكی كوه‌یتی كه‌تیایدا سووكایه‌تی به ئافره‌تانی شاری به‌سره كردبوو، به‌ده‌یان هاووڵاتی به‌سره له‌به‌رده‌م كونسولسخانهی كوه‌یت له‌شاره‌كه گردبوونه‌وه‌و ئاڵای ئه‌و وڵاته‌یان داگرت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ی قه‌به‌سی كوه‌یتی راگه‌یاندووه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له رووداوه‌كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌و پێیان راگه‌ێندراوه كه ئه‌و كرده‌وه‌یه ئاوا به ئاسانی تێپه‌ڕنابێت.
دوای رووداوه‌كانیش شێخی هۆزه كوه‌یتییه‌كه داوای لێبوردنی له دانیشتووانانی شاری به‌سره كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.