Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 03:29

که‌ڕنه‌ڤاڵی کتێب و شیعر و گۆرانیی سازه‌کرێت  

یه‌كه‌مین چاپكراوی خۆی به‌ناوی ئه‌لف بڵاوده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی ئایاری ٢٠١٩ له‌ لقی ھه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد

"ماڵی كتێب" یه‌كه‌مین چاپكراوی خۆی به‌ناوی ئه‌لف بڵاوده‌كاته‌وه‌.

له‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ شاعیران:

ـ ئیسماعیل به‌رزنجی

ـ ئه‌سكه‌نده‌ر زرار

ـ سه‌روین ده‌روێش

ـ محه‌مه‌د قادر

ـ دكتۆره‌ ئاریانا

ـ هاوژین حه‌سه‌ن

ـ نیازی حه‌مه‌ عه‌زیز

ـ ئاورینگ شێخ عه‌لی

شیعر ده‌خوێننه‌وه‌ و هونه‌رمه‌ندان "ئاری محه‌مه‌د و زه‌كه‌ریا موحسین" به‌ میوزیك و گۆرانی هاوشانی شاعیران، كه‌ڕنه‌ڤاڵه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن.

هاوكات ماڵی كتێب به‌سپۆنسه‌ری كۆمپانیای شادی، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نووسه‌رانی به‌ ئه‌زموون:

ئازاد عه‌بدولواحید ـ نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ ـ سه‌لام عه‌بدوڵڵا ـ قاسم شێروانی ـ مه‌هاباد قه‌ره‌داخی ـ عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی ـ بێكه‌س حه‌مه‌قادر ـ خانزاد سه‌عدی ـ نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت.

 

ھه‌مووتان میوانی "ماڵی كتێب"ن بۆ ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ و ئاماده‌بوونتان پاڵپشتیێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ڕه‌وتی ئه‌ده‌ب و خزمه‌تی كتێب.

كوردستان تیڤی / كامران

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.