Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 03:02

چیرۆکی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی که‌ سه‌دام حسێن له‌خاوه‌نه‌که‌ی داگیرکرد

سه‌دام حسێن دڵیچوو به‌و ئۆتۆمبێله‌داو خاوه‌نه‌كه‌شی ڕه‌تیكرده‌وه‌ پێی بفرۆشێ‌
کوردستان TV
100%


كاتێك بۆیه‌كه‌مجار فیلمی (مه‌لیك غازی) له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا نمایشكرا، ئۆتۆمبێلی (بنتڵی s1)ی مۆدێل 1958، له‌و فیلمه‌دا به‌شداری پێكرا، به‌ڵام سه‌دام حسێن دڵیچوو به‌و ئۆتۆمبێله‌داو خاوه‌نه‌كه‌شی ڕه‌تیكرده‌وه‌ پێی بفرۆشێ‌، بۆیه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراو له‌یه‌كێك له‌قه‌سره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا به‌نهێنی مایه‌وه‌، تا ئه‌وكاته‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2003 خه‌ونی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دامی بۆ هه‌تاهه‌تایی له‌گۆڕناو عێراق له‌ده‌ستی به‌عس ڕزگاركرا.


دوای جه‌نگیش هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی هه‌ستا به‌كڕینی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌ هاوڵاتیه‌كی عێراقییه‌، ئه‌ویش دوای پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی خاوه‌ندارێتی‌و مێژوی كڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌..

سه‌دام رۆژێك له‌ڕٍۆژان به‌زه‌بری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ببووه‌ خاوه‌نی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌، به‌ڵام له‌دواجاردا ئۆتۆمبیبَله‌كه‌ له‌فێستیڤاڵی به‌ناوبانگی (بیبڵ بیچ) له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا نمایشكرا.

كۆمپانیای (بارك وارد) كه‌ دروستكه‌ریه‌تی، ته‌نها 31 دانه‌ی له‌م ئۆتۆمبێله‌ به‌رهه‌مهێناوه 

11


سه‌رچاوه‌ - هاتووچۆی سلێمانى

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.