بەبۆنەی جەژنی كرێكارانی جیهانەوە، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گەرمترین پیرۆزبایی خۆی پێشكەشی چینی كرێكاران كرد لە عیراق و رێزی خۆی بۆ ئەم چینە تێكۆشەوە دووپاتكردەوە و ستایشی رۆڵ و خەباتی كرێكارانی كرد لە بونیادنان و پێشكەوتنی ئەم وڵاتە و بۆ دابینكردنی ژێانێكی پڕ لە ئازادی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی.
د.بەشیر داوای لە حكومەتی فیدراڵ كرد گرنگیەكی زۆر بەم چینە بدات و كار بۆ بەهێزتركردنی رۆڵیان بكات لە بواری ئاوەدانكردنەوەی وڵات و ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران كار بۆ داڕشتنی یاسای پێویست دەكات بۆ زامنكردنی مافی كرێكاران و دابینكردنی ژێانێكی شایستە و باشتركردنی باری ئابوریان، ئەوەشی خستەڕوو یادكردنەوەی ئەم جەژنە ڕەنگدانەوەی بڕوایی بەتینی ئەم وڵاتەیە بۆ گرنگی و پێگەی دەستی كار لە كۆمەڵگادا.
هاوكات داوای لە سەندیكاكانی كرێكاران كرد كاری بەردەوام بكەن بۆ باشتركردنی ڕەوشی بەرهەمهێنان و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەم و پێشخستنی پەیوەندی پیشەیی و داواشی لەلایەنە حكومیەكان كرد دەرفەتی كار دابین بكەن بۆ نەهێشتنی بێكاری و دۆزینەوەی چارەسەری واقیعی و بەپەلە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئەم چینە چونكە ئەوان وزەیەكی راستەقینەی مرۆیین و بە پاڵپشتی ئەم چینە دادپەروەری كۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی دێتە دی و بەرقەرار دەبێت.
بەرەو هێنانەدی زیاتری پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی و جەژنی هەموو كرێكارانی عیراق وجیهان پیرۆز بێت
سهرچاوه - نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.