Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 21:37

فه‌ره‌نسا هه‌وڵى ڕاده‌ستکردنى ئه‌ندازیاریکى ئێران به‌ ئه‌مریکا ده‌دات

پاش ده‌ستگیركردنى له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى فرانس پریس، داوكارى گشتى شارى ئێكس ئێن پرۆڤێنس داواى له‌ دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ ده‌كات به‌ده‌سته‌وه‌دانى ئه‌ندازیارى ئێرانى جه‌لال روحوڵڵا نه‌ژادى ته‌مه‌ن 41 ساڵ به‌ ئه‌مریكا په‌سه‌ند بكات، پاش ده‌ستگیركردنى له‌لایه‌ن پۆلیسى فه‌ره‌نسییه‌وه‌.

جه‌لال روحوڵڵا نه‌ژاد ته‌مه‌ن 41 ساڵ له‌ 2ى مانگى شوباتى 2019، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نیس له‌ باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ن پۆلیسى فه‌ره‌نسییه‌و له‌ سه‌ر داوكاری ئه‌مریكا ده‌ستگیر كرا كاتێك به‌ ڤیزایێكى پیشه‌گه‌رى بۆ فه‌ره‌نسا به‌ده‌ست هێنابوو له‌ تارانه‌وه‌ له‌رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى مۆسكۆوه‌ گه‌یشته‌ فه‌ره‌نسا.

ئه‌مریكا ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ ئێرانییه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ ئامێرى ته‌كنۆلۆجى كرییوه‌ و له‌ رێگاى وڵاتى ئیماراته‌وه‌ به‌ نهێنى گه‌یشتوته‌ ئێران، ئه‌و ئامێرانه‌ش به‌كاردێن له‌ پیشه‌سازى مایكڕۆوه‌یڤ و سیسته‌مى دژه‌ فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان، هه‌روه‌ها به‌رپرسان گوتویانه‌ دواى گۆڕینی ئه‌و ئامێرانه‌  ده‌كرێت به‌كار بهێنرێت بۆ دروستكردنى چه‌كى زیره‌ك و به‌توانا.

هه‌روه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌، جه‌لال روحۆڵڵا نه‌ژاد بۆ كۆمپانیاى ره‌یان روشد ئه‌فزار كارى كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه‌ و ئه‌و سوپایه‌ش خراوه‌ته‌ لیستى تیرۆر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، هاوكات ئه‌گه‌ر روحۆڵلا نه‌جادى ته‌مه‌ن 41 ساڵ تاوانبار بكرێت به‌هۆى ئه‌و كارانه‌ى كه‌ ڕوویان داوه‌ له‌ نێوان حوزه‌یرانى 2016 و نیسانى 2018، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووى 60 ساڵ زیندانى ده‌بیته‌وه‌.

رۆژى سێشه‌ممه‌ 30ى نیسانى 2019، له‌ شارى ئێكس ئێن پرۆڤێنس باشوورى فه‌ره‌نسا پارێزگاران ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ره‌تكردوته‌وه‌ و گوتویانه‌ تۆمه‌ته‌كان به‌شێكن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى واشنتۆنه‌ تا ئابوورى ئێران برۆخێت، جان ئیف لوبرنى پارێزه‌ر گوتى: ئایا دادگا ئه‌وه‌ى له‌بیر نییه‌ كه‌ ئه‌مریكا و ئێران له‌ جه‌نگێكى ساردان.

هاوكات داواكارى گشتى سیرجی بۆكوڤیز ده‌ڵێت: تۆمه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ یاساكانى فه‌ره‌نسا ده‌گونجێت و هه‌روه‌ها هێچ ڕێگرییه‌كى یاسایى نییه‌ بۆ راده‌ستى روحۆڵلا نه‌ژاد به‌ ئه‌مریكا و بڕیاره‌ رۆژى 22ى ئایارى 2019، دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى فه‌ره‌نسا دوا بڕیار له‌و باره‌یه‌وه‌ بدات.

ئاماده‌كردن وه‌ وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.