عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانى ئه‌وروپاى كرد‌و له یه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ل ئه‌نجێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌لمانیا كۆبووه‌و تێیدا عه‌بدولمه‌هدی داواى كرد راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له مه‌شقدانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌رده‌وام بن .
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبه‌شدا ئه‌نجێلا مێركڵ رایگەیاند" حکومەتی عێراق داوایکردووە، هێزەکانمان لە مەشق و راهێنانپێکردنی هێزە ئەمنییەکان بەردەوام بن، ئێمەش بەدڵنیاییەوە ئەوەی لەتواناماندا بێت لەو بارەیەوە ئەنجامی دەدەین.
وتیشى" دەمانەوێت هاوبەشێکی راستەقینەی حکوومەتی عێراق بین و لە پشتیوانییەکانمان بۆ گەلی عێراق بەردەوام دەبین.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکوومەتی ئەڵمانیا لە سەرجەم بوارەکاندا هاوکاری عێراقی کردووە، ئەمەش هاوکارێکی باش بووە بۆ تێکشکاندنی داعش.
گوتیشی" ئەڵمانیا هاوکاری مرۆیی و دارایی لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان پێشکەشی عێراق کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.