Erbil 6°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:34

موسڵ.. شانه‌یه‌کی تیرۆریستی ده‌ستگیرکرا

پێشتر بەتۆمەتی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرابوو
موسڵ.. شانه‌یه‌كی تیرۆریستی ده‌ستگیركرا
کوردستان TV
100%

شانەی ھەواڵگریی سەربازیی ھەڵۆکانی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند: لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا حەوت تیرۆریستیی داعش لە رۆژئاوای پارێزگای موسڵ لە کۆمەڵگەی سەگار سەربە قەزای بەعاج دەستگیرکراون. 

بەپێی راگەیەندراوەکە ھەر حەوت تیرۆریستەکە پێشتر بەتۆمەتی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە نێوان سووریا و عێراق فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرابوو بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخرێتەڕوو. 

جێی ئاماژه‌یه‌ دوای دەنگۆی ھەڵاتنی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی رێکخراوی داعش لە سووریاوە بۆ ناو عێراق بەم دواییانە جموجۆڵی رێکخراوەکە لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا زیادی کردووە. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.