فه‌رمانده‌یی پۆلیسی بابل رایگه‌یاندووه كه دوێنێ دووشممه زاوایه‌ك له كاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌ریدا به گولـله‌ی وێڵ كوژراو ئاهه‌نگه بۆ پرسه گۆردرا.
پۆلیسی بابل له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: دوای گوێ بیستبوونی ته‌قه‌یه‌كی زۆر هێزه‌كانمان گه‌یشتنه یه‌كێك له ناوچه‌كانی شارۆچكه‌ی قاسم له باشووری پارێزگای بابل.
ده‌شڵێت: له‌كاتی گه‌یشتنی هێزه‌كانمان به شوێنه‌كه ته‌رمی گه‌نجێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه گولـله‌یه‌كی وێڵ له‌كاتی ته‌قه‌ی خۆشی له‌ئاهه‌نگی خه‌نه‌به‌ندانی هاوسه‌رگیری به‌سه‌ریدا كه‌وتبوو.
پۆلیسی بابل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری توانراوه كه‌سه ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیربكرێت كه بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زاواكه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.