سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئێران، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به بوونه‌وه‌رێكی سه‌یر ناوده‌بات و ده‌ڵێت: هه‌ر رۆژه‌و له رێككه‌وتنێك ده‌چێته ده‌ره‌وه.
عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئێران (په‌رله‌مان) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له وتارێكیدا له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به جیهانی ئیسلامی له 2035 گوتی: ئه‌مڕۆكه ده‌بینین جووڵه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ دروستكردنی تیرۆره، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ئه‌م وڵاتانه تووشی كێشه‌ی ئه‌منی ببنه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه وڵاتانی ئیسلامی زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوونه‌وه‌رێكی سه‌یره و هه‌ر رۆژه‌و له رێككه‌وتنێك ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و بیر له داهاتوو ناكاته‌وه‌و سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی ده‌شێوێنێ.
سه‌رچاوه / رووسیا ئه‌لیۆم – ئاژانسی ته‌سنیم
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.