Erbil 6°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:31

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له‌ حکوومه‌تی به‌حرێن کرد به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن بکات

رێگه‌ نادرێت ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆی وڵات بكرێت
کوردستان TV
100%

به‌ هۆی لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن، خالید بن ئه‌حمه‌د ئال خه‌لیفه‌ به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌در، موقته‌دا سه‌در عێراق داوای له‌ حكوومه‌تی به‌حرێن كرد به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن بكات.  

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاتووه‌ "لێدوانه‌ شه‌ڕه‌نگێزه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن زیان به‌ سه‌در، ته‌نانه‌ت عێراق و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت. به‌تایبه‌تی گووته‌كانی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی عێراق ملكه‌چی ئێرانی دراوسێی بووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ به‌پێی بنه‌ما دیپلۆماسییه‌كان جێگه‌ی قبووڵكردن نییه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له‌ حكوومه‌تی به‌حرێن كراوه‌ به‌ هۆی لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ داوای لێبوردن له‌ عێراق بكات، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ جێگه‌ی قبووڵكردن نییه‌ هیچ وڵاتێك عێراق تۆمه‌تبار بكات به‌ ملكه‌چی بۆ وڵاكاتانی دیكه‌ و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری بكاته‌ ئامانج.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ عێراق كه‌ چۆكی به‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش داداوه‌ خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌یه‌ بتوانێت به‌رگری له‌ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی خۆی بكات. داواش كراوه‌ هه‌مووان سنووری خۆیان بزانن و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ رێگه‌ نادرێت ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆی وڵات بكرێت و كه‌سایه‌تییه‌ نیشتمانی و ئایینیه‌كانی بكرێنه‌ ئامانج.

دوێنێ موقته‌دا سه‌در له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا داوای كردبوو "جه‌نگ له‌ به‌حرێن، یه‌مه‌ن و سووریا كۆتایی پێ بێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه‌ به‌په‌له‌ واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.