سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاشكرای كردووه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش پلانی گهرِانهوه بۆ نێو عێراق داده‌نێت .
سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌ڕی رووسیا ئه‌لیۆم-ی راگه‌یاندووه: به‌غدادی ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه پلان داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه نێو خاكی عێراق، به‌ڵام له‌به‌ر رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان تونده‌كان كه له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سوریا گیراوه‌ته به‌ر، نه‌یتوانیوه ئه‌م كاره بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌غدادی له چیای ئه‌بو رهجمێن له ته‌دموری سوریا خۆی حه‌شارداوه.
گوتیشی: له ئێستادا به‌غدا چه‌ند كه‌سێكی نزیكی خۆی له‌گه‌ڵ ماوه كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سعوودی و تونسی و عێراقین.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.