رۆژنامه‌ی ئه‌خباری لوبنانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاشكرای كردووه كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نێوه‌ندگیری له نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌كات و به‌شێكیش له‌و نێوه‌ندگیرییه په‌یوه‌سته به پڕۆژه یاسای چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له نێو خاكی عێراقدا.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانییه‌وه گواستویه‌تییه‌وه ده‌ڵێت: چه‌ند خاڵێكی به‌یه‌ك گه‌یشتن له نێوان واشنتن و ته‌هراندا هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه‌ش محه‌مه‌د حه‌لبوسی- یه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی حیزبێكی نوێ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبوسی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ناوبراو بۆ ئه‌مریكا سه‌ری هه‌ڵداوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.