عەمید كۆڵین كایڤەرفەرماندەی نێردەی سوپای كەنەدا لە عێراق و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەند هۆشداریدا كە بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان كوتلە سیاسییەكانی عێراق سەرهەڵدانەوەی رێكخراوێكی هاوشێوەی داعش لە عێراق لە ئارادایە.
كایڤەر لە دیمانەیەكیدا لە گەڵ رۆژنامەیەكی كەنەدی روونیكردەوە كە شكستهێنانی داعش لە رووی سەربازییەوە مانای تەواو بوونی و لەناوبردنی یەكجارەكی نیە و تا عێراق بەتەواوی سەقامگیر بێت .
راشیگەیاند كە ئێستا شەڕەكە بۆتە شەڕی سیاسی ، بۆیە پێویستە سەركردە عێراقییەكان ناكۆكییەكانیان بە لاوە بنێن و هەوڵی دابینكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان بكەن بۆ خەڵكی عێراق وەك ئاوو كارەباو نەهێشتنی گەندەڵی و كۆتایی هێنان بە جیاكاری رەگەزی و ئاینی .
كایڤەر ئەوەشی راگەیاند جارێ زووە باس لەوە بكەین كە عێراق توانای ئەوەی هەیە كە زاڵ بێت بە سەر كێشەو گرفتەكانی ، ئەمەش وا دەكات هەڕەشەكان بۆ سەر عێراق بەردەوام بَت
سوهێل تاهیر ... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.