Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:40

هاوپەیمانی فەتح بە توندی دژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەوەستێت

بالیۆزخانەی ئەمریكا گاڵتەی بە مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەكان كردووە
هاوپەیمانی فەتح بە توندی دژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەوەستێت
کوردستان TV
100%

هاوپەیمانی فەتح لە ڕاگەیەنراوێكدا بە توندی هێرشی كردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەوەی بالیۆزخانەكە گاڵتەی بە مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەكان كردووە.

ئەو هێرشە توندە دوای بڵاوكردنەوەی نامەیەك دێ لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە، كە عەلی خامنەئی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بە گەندەڵ وەسفكردبوو

بەپێی راگەیاندنەكە زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كارە دەكات و پەیامێك ئاراستەی نێردە دیپلۆماسییەكان  دەكات كە سووكایەتی بە ڕێبەرە ئاینییەكان نەكەن ، روونیشدەكاتەوە  كە گەلی عێراق هیچ كات قبووڵی ئەوە ناكات، نوێنەری دیپلۆماسی وڵاتان كە ئێستا لە عێراق بوونیان هەیە، سووكایەتی بە مەرجەعە ئاینی و سەروەری نیشتمان بكەن.

لە درێژەی راگەیەندراوەكە هاتووە كە  ئەم هەنگاوانە دژی بنەما و پێوەرەكانی كاری دیپلۆماسییە و سەرچاوەی نانەوەی كێشەو ئاژاوەیە  و سنووربەزاندنێكی زۆرە و هیچ كات قبووڵی ناكەین، بۆیە داوا دەكەین بە پەلە ئەو پەیامەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بسڕێتەوە. هاوپەیمانی فەتح داوای لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق كردووە، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بانگهێشت بكات و یاداشتی ناڕەزایی توندی پێ بدات.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.