Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:31

وەزارەتی کاره‌بای‌ عێراق: سزاکانی‌ ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران وه‌زاره‌ته‌که‌مان ناگرێته‌وه‌

وەزارەتی كاره‌با: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاورده‌كردنی غاز له‌ ئێران
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای‌ عێراق به‌ "رۆژنامه‌ی‌ سه‌باح"ی‌ راگه‌یاندوه‌؛ کۆتایی هاتنی لێخۆشبونی ئه‌مه‌ریكا له‌و سزایانه‌ی‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندویه‌تی، وه‌زاره‌تی كاره‌باى عێراق ناگرێته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاورده‌كردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ موسعه‌ب موده‌ڕیس، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌كه‌ دەڵێت" له‌ ئێستادا عێراق نزیكه‌ی‌ (28) ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ رۆژێكدا غاز له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، به‌و بڕه‌ش نزیكه‌ی‌ 2800 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، دەخوازن له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە، هاورده‌كردنی ئه‌و بڕه‌ غازه‌ بۆ (35) ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ رۆژێكدا به‌رزببێته‌وه‌ تا بتوانن (3500) مێگاوات کارەبا به‌رهه‌مبهێنن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.