Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:28

نیویۆرک تایمز: داعش ئه‌مجاره‌ به‌ تەکتیکی جیاواز له‌ عێراق و سوریا سه‌رهه‌لده‌داته‌وه‌

داعش لە سوریا و عێراق و لیبیا دەستی بە چالاكی كردۆتەوە
کوردستان TV
100%

رۆژنامەیەكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، چەكدارەكانی داعش لە سوریا و عێراق و چەند وڵاتێكی دیكەی جیهان، سەریان هەڵداوەتەوەو ئه‌مجاره‌ بە تاكتیكی جیاواز، كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن.  

لە راپۆرتێكدا، رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ئەمەریكی، ئاماژە بە سەرهەڵدانەوەی داعش دەكات و ئەوە دەخاتەڕوو، هەرچەندە لەڕووی جوگرافییەوە ئەو رێكخراوە شكستی هێناوەو هیچ ناوچەیەكی بەدەستەوە نەماوە، بەڵام لەئێستادا چەكدارە پەڕندەكانی داعش بەگرتنەبەری شێوازو تەكتیكی جیاواز، لەچەند ناوچەیەكی سوریا و عێراق و لیبیا و وڵاتانی دیكەی جیهاندا، دەستیان بەجموجۆل و چالاكی كردۆتەوە.

راپۆرتەكە باسی لەوەشكردوە، دوایین كردەوەی تیرۆرستی ئەو رێكخراوە، زنجیرە تەقینەوەكانی سریلانكابوو، كە سەدان قوربانی لێكەوتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، بەشێك لە شانە نوستوەكانی داعش، گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان لە دیالە و سەڵاحەدین و ئەنبار و سنوری كەركوك، ئەوەش هۆكاری زیادبونی تەقینەوە و رووداوەكانی رفاندن و هەڵكوتانە سەر هێزە ئەمنییەكانە لەو ناوچانەدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.