چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدڕاما، كۆتایی هات كه‌له‌لایه‌ن وه‌زراه‌تی رۆشنبیری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ به هاوكاری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر ، بۆماوه‌ی 5 رۆژ به‌رده‌وام بوو ، به‌دابه‌ش كردنی خه‌ڵات كۆتایی به فێستیڤاڵه‌كه هات .
خه‌ڵاتی ره‌خنه گران درا به نمایشی (له چه‌شنی ئاو ده‌ڕژێم) له ده‌رهێنانی مه‌هدی حه‌سن به‌رهه‌می به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر بوو.
خه‌ڵاتی دادوه‌رانی فیستڤاڵ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو.
1_ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ بۆ (ڕسول بانگین) له‌شانۆیی به‌یه‌ك ده‌گه‌ینه‌وه به‌رهه‌می گروپی شانۆی ته‌خته‌ڕه‌ش له شاری ورمێ .
2_ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ بۆ (خاتوو سه‌ما ئیبراهیم) له‌شانۆیی ئاناكارمن به‌رهه‌می وڵاتی میسر بوو .
3_ خه‌ڵاتی باشترین ده‌قی شانۆ بۆ هه‌ردوو شانۆیی سوڕه‌ییا له‌نووسینی هه‌ڵكه‌فت ئیدریس عابدله له‌دهۆك و(له چه‌شنی ئاو ده‌ڕژێم) له ده‌رهێنانی مه‌هدی حه‌سن هه‌ولێر.
4_ خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر بۆ شانۆیی (مردنی تا هه‌تایی) ده‌رهێنه‌ر جیزیل خوری له وڵاتی لوبنان .
5_ خه‌ڵاتی باشترین نمایش بۆ شانۆیی مردنی تا هه‌تاییله‌وڵاتی لوبنان .
لیژنه‌ی داده‌وه‌ی فیستیڤاڵ پێك هاتبوون له‌هه‌ریه‌ك" د.كه‌ریم عه‌بود، یونس عوسمان ، پێشڕه‌و حه‌سن ، د.ئیكرام ئه‌شقه‌ر ، مۆفق رشدی.
لیژنه‌ی ڕخنه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیستیڤاڵ پێك هاتبوون له:حه‌مه‌سوار عه‌زیز ، د.عبه‌د ئه‌لمهنا ، د. جه‌بار خه‌تات،د. سافره ناجی،د.حسێن عه‌لی عارف، شكۆ عومه‌ر، كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس ، یوسف عوسمان.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.