له‌شه‌ڕی نێوان دوو عه‌شیره‌تدا هه‌موو جۆره چه‌كێكی سووك و مامناوه‌ند به‌كار هات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای به‌سڕه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌شه‌ڕی نێوان دوو عه‌شیره‌تدا له‌ناوچه‌ی گه‌رمه‌ی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی هاریسه كه ده‌كه‌وێته باكووری پارێزگاكه، هه‌موو جۆره چه‌كێكی سووك و مامناوه‌ند به‌كار هات.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌كاتی رووداوه‌كه‌شدا هێزه ئه‌منییه‌كان له‌هه‌وڵدابوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
شایانی باسه له‌شاری به‌سڕه به‌به‌رده‌وامی كێشه‌ی عه‌شائیری هه‌یه‌و زۆرجار سه‌رده‌كێشێ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری، هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌ڵێن له ئێستادا كێشه‌كان بۆ سه‌دا 90 كه‌مبۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.